لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر لوبنان لە ٨ی تشرینی یەکەمەوە ٢ هەزار و ٩٨٦ کەس شەهید بوونەتەوە و ١٣ هەزار و ٤٠٢ کەسیش بریندار بوونەتەوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بێ راوەستان بەردەوامە لە هێرش سەر لوبنان.
داگیرکەران هێرشیان کردە سەر تیمەکانی تەندروستی لە شارۆچکەی بەزوورییەی شاری سوور لە باشووری لوبنان.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ کارمەندی تەندروستی شەهید بوون.
هەروەها لە ئەنجامی هێرش سەر نزیکەی نەخۆشخانەی تەبنین لە شاری سوور ١٠ کەس بریندار بوون.
بە پێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی لوبنان، لە ئەنجامی هێرشەکانی کۆتاییدا ١٨ کەس شەهید بوون و ٨٣ کەسیش بریندار بوون.
بە پێی راگەیەندراوەکە، لە ئەنجامی هێرشەکاندا بە کۆی گشتی ٢ هەزار و ٩٨٦ کەس شەهید بوونەتەوە و ١٣ هەزار و ٤٠٢ کەسیش بریندار بوونەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شاری پاریسی پایتەختی فەڕەنسا لە شەمەندەفەرێکی دەرەوەی شار هێرشێکی بە تەور ئەنجام درا و ٤ کەس بریندار بوون.
لە پارێزگای ئوتار پرادەشی وڵاتی هیندستان فڕۆکەیەکی جەنگی راهێنان لە جۆرەی MiG-29 کەوتە خوارەوە.
وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد بەردەوامە لە چالاکییەکانی لە وڵاتی بەنگلادیش و لە ئەنجامی چالاکییەکاندا ویلچەر بە سەر کەمئەندامەکان دابەش کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٣ هەزار و ٣٧٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٢ هەزار و ٢٦١ کەسیش بریندار بوون.